top of page
Writer's pictureفەزیلە شورش

خەجە باوە ، سیمبولی ئازدی و نەمری ژنی کوردە

خەجە باوە( خەدیجە ئەحمد باوە) ئەو شێرە ژنە یە کە جێگای شانازی نەتەوەی کوردە بەتایبەتی ژنانی کوردی شۆرشکێر و خەمخۆر و کۆلنەدەر و چاو نەترس،سیمبولی ئازادی و نەمری ژنی کوردە .

بلیسکەی ئازادی راپەرینەکەی هەولێر دژی دیکتاتۆرەیەت و شۆڤینیەتی رژێمی بەعسی لە ناوچوو لە عیراق لە رۆژی ١١ ئازاری سالی ١٩٩١ هەلگیرسا ، ئەو رۆژە رۆلە شیێرەکانی هۆلاکۆبەزێنی شاری قەلاو مینارە هەستان بە راپەرینە دێرینەکەی هەولێر ، شەهید خەجە باوە لەم ڕاپەرینە توانی جۆش خرۆشێکی گەرم بخاتە ناو دڵی رۆلەکانی شارەکەی ، بە هوتاف بەرەو مەنزومەی ئەمن و پارێزگای هەوڵێر برۆن ، بە دەست و بازوو و خوێنی شەهیدان شاری هەولێریان لە چەنگ بەعس و ئەمن و خۆفرۆشان رزگارکرد. لەم رۆژە دا خەجە باوەی قارەمان زۆر بوێرانە لەنزیک ئەمنەکە روحی کردە قوربانی ئازدی کوردستان.

ناوی شهید خەجە باوەی نەمر لە مێژوی کوردا بە یەکەمین ئافرەتی شەهیدی راپەرین تۆمار کراوە ، سەربەرزی و سەرفراوزی و نەمری بۆ ئەم خاتوونە بەرێزە و بە شەرەفە .

خەجە باوە لە بنەمالیەکی شۆرشگێر و پێشمەرگە بوو. ژیانی زۆر بە بوێری بردۆتە سەر و هاوکاری پێشمەرگە و پێشمەرگە بریندارەکانی دەکرد .

لە یادی رۆژی ١١ ئازار و راپەرینەمەزنەکەی هەولێر و رۆژانی تر هیچ ساتێک ئەم شێرە ژنە لە بیر ناکرێت و نەکراوە.

روحی شاد و چراخانی پر نوور بێت.





44 views0 comments

Commentaires


bottom of page