top of page
< Back

Kurdish Women's Federation Honors Legacy of Martyr Leila Qasim on Anniversary of Her Sacrifice

May 12, 2024

Read More...

کوردی

پەیامی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان لەساڵیادی شەھیدبوونی لەیلا قاسم:

شەھید لەیلا قاسم وەک ئافرەتێکی کورد توانی رۆڵێکی کاریگەری لە بزوتنەوەی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان ھەبێت و ببێتە نموونە بۆ ئازایەتی و بوێری لەمێژووی خەباتی سیاسی و نیشتمانی کورد دا، بەو خەبات و بوێرییەی ئەوەی بۆ ھەمووان سەلماند کە خەباتی سیاسی و ھەستی نیشتمانپەروەری پەیوەست نییە بەھیچ رەگەزێکەوە، بەڵکو ئەوە ئەرکی ھەموو تاکێکە کەلەپێناو سەربەرزی خاک و وڵاتی قوربانی بدات و بەشداربێت لەرزگارکردنی میللەتەکەی لەژێر زوڵم وچەوساندنەوە.

لەیلا قاسم، لەکاتێکدا بەشداری خەباتی سیاسی کردوە کە نەک لەعێراق بەڵکو لەرۆژھەڵاتی ناوەراستیش کارێکی زەحمەت و دەگمەن بووە، بە لەسێدەرانی بووە یەکەم ئافرەت کەلەپێناو پاراستنی شکۆی میللەتەکەی قوربانی بدات. مێژوو بەشانازییەوە باسی ئەو رووداوە مەزنەمان بۆ دەکات و وەک سیمبولی خۆراگری و چاونەترسی ناوی دەبات. لەیلا قاسم بوو بە ھێمای ئافرەتی کوردی خەباتگێر کەلەدوای خۆی ھەزارەھا ئافرەت وەک پێشمەرگەئاسا لەو مەیدانە خەبات دەکەن، و بەھزر و بۆچوونی جیاواز ھەوڵ دەدەن بۆ بنیادنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و بەشکۆھێشتنەوەی ناسنامە وشوناسی نەتەوەی کورد.

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان

١٢ی٥ی ٢٠٢٤


English

Statement from the Kurdistan Diaspora Women's Federation commemorating the anniversary of the martyrdom of Leila Qasim:

Leila Qasim, a remarkable Kurdish woman, left an indelible mark on the Kurdistan liberation movement, embodying unparalleled courage in the annals of Kurdish political and national endeavor. Her legacy inspires us all to selflessly contribute to the honor of our homeland and actively engage in the struggle for our nation's liberation from oppression.

In a political landscape where female participation was scarce and arduous, Leila Qasim boldly became the first woman to offer her life in defense of her people's dignity. Her courageous act stands as a beacon of resistance and fortitude, etched proudly in the pages of history. She symbolizes the unwavering resolve of Kurdish women, who, like countless Peshmergas, continue to fight for our cause, each with their unique perspectives and aspirations, united in the pursuit of an independent Kurdistan and the preservation of our cultural identity.


Kurdistan Diaspora Women's Federation

12/5/2024

bottom of page