KDWF Extends Warm Wishes for Christmas and New Year, Advocates for Unity and Coexistence
Dec 24, 2023
Read More...
کوردی
پەیامی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بۆ یادی لە دایک بونی حەزرەتی مەسیح( د.خ) و جەژنی سەری ساڵ
بە بۆنەی یادی لە دایک بونی حەزرەتی مەسیح( د.خ) و هاتنەوەی سەری ساڵی زایینی 2024 جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەت دەکەین، ئومێدەوارین جەژنێکی خۆش و ئارام بەسەربەرن و هاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەمو لایەک و چەسپاندنی زیاتری بنەماکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵ کردنی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان، دوبارە جەژنتان پیرۆز بێت و لە شادی و بەختەوەریدا بن.
English
Season's Greetings from the Kurdistan Diaspora Women's Federation!
As we celebrate the birth of Prophet Jesus Christ (peace be upon him) and welcome the New Year 2024, our heartfelt wishes extend to all our Christian brothers and sisters worldwide, with a special focus on Kurdistan. May this joyous occasion foster unity, tolerance, and mutual respect among all communities in Kurdistan. Wishing everyone a joy-filled celebration and continued happiness, let's strengthen the bonds of coexistence together!